ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهارێکی ئیسلامی تر لە سووریا بەڕێوەیە، كە ژنانی باڵاپۆش و بێ باڵاپۆش پشتیوانی دەسەڵاتی نوێی وڵات دەكەن و دەشڵێت: وته‌كانی مه‌زڵوم كۆبانێ و ئه‌حمه‌د شه‌رع به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن.
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌ری بزتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، نووسینگه‌كه‌یان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كردۆ‌ته‌وه كه پێشتر تا ساڵی 2011 نووسینگه‌یان هه‌بووه و و نوێنه‌رمان له دیمه‌شقه و له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی برا كورده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ی باشتر چاره‌سه‌ر بكرێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “وته‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم كۆبانێ بە ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن، هه‌وڵده‌ده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین به قازانجی خه‌ڵكی سووریا و ڕۆژئاڤای كوردستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگه‌نه‌ده‌ین بگاته خوێنڕستن”.
جەختیشی كردەوە، بەهارێکی ئیسلامی تر لە سووریا بەڕێوەیە، كە ژنانی باڵاپۆش و بێ باڵاپۆش پشتیوانی دەسەڵاتی نوێی وڵات دەكەن.
له 8ی ئه‌م مانگه هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع توانی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشوی سوریا بهێنێت و ئیداره‌یه‌كی كاتی تا 1ی 3ی 2025 دروستبكه‌ن.