لە شارێكی كوردستان تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵكشانە



فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ئاشكرای دەكات، كە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵكشانە و دەشڵێت: كۆی گشتی تووشبووان نزیك بۆتەوە لە 5 هەزار كەس.

سەنتەری كەركوك بۆ گرێ‌ و نەخۆشییەكانی خوێن لە ئامارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ئەمساڵدا تا ئێستا 1276 نەخۆشی تووشبوو بە شێرپەنجە و 1628 كەسی تووشبوو بە نەخۆشییەكانی خوێن تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی تۆماركراوی هەردوو نەخۆشی (خەێن و شێرپەنجە) گەیشتۆتە 4 هەزار و 925 نەخۆش.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵی ڕابردوودا ژماری تووشبووان كەمتر بووە و تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە 1016 كەس و تووشبووان بە نەخۆشییەكانی خوێن گەیشتۆتە 1005 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، لە ساڵی 2022دا ژمارەی تووشبووان بە گرێی شێرپەنجەیی 1275 كەس و نەخۆشییەكانی خوێن 1066 كەس بووە.

 

“ساڵێكی سەخت لە دواكەوتنی مووچە بۆ فەرمانبەران دێتەپێش”
پێت “ساڵێكی سەخت لە دواكەوتنی مووچە بۆ فەرمانبەران دێتەپێش”
کۆنگرەی یەکگرتوو کۆتاییهات و سەڵاحەدین بەهادین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات کۆنگرەی یەکگرتوو کۆتاییهات و سەڵاحەدین بەهادین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر