بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی 2025 گەڕاوەتەوە لەسبه‌ینێ یەکشەممەوه دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە ) و هەرچوار ئیدارەی سەربەخۆی ( زاخۆ – سۆران – راپەرین – گەرمیان ) بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بۆ حەجی 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج دەکات و ئەم پاڵپشتیە داراییەیش راستەوخۆ لە ژێر فەرمان و راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
دەشڵێت، “لێرەوە بە پێویستی دەزانین کە دەستخۆشی لە حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بکەین كه بۆ ئه‌مساڵ پاڵپشتییه‌كی زۆری ماددی پرۆسه‌ی حه‌جیان كردووه و تاوه‌كوو تێچووه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه له‌لایه‌ك له لایه‌كی دیكهوهیش خزمه‌تێكی باشتری حاجیان بكرێت”.
تێچووی حه‌جی ساڵی 2025 بۆ گه‌شتی ئاسمانی حەوت ملیۆن دیناری عیراقی ده‌بێت و بۆ گه‌شتی وشكانی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دینار ده‌بێتز
له كۆتاییدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی کوردستان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان دەکاتەوە کە جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە و رۆژی 1\1\2025 کە تیایدا پشووی فەرمی بانکی ئیسلامییە لە عێراق، رۆژانی دیکە پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکەین بەمەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان تا هەرچی زووە کارەکان تەواو بکرێن بەو پێیەی عەرەبستانی سعوودیە داوای لە هەموو وڵاتان کردووە دوای سەری ساڵ هەموو رێککارەکان بۆ حەجی 2025 بە زووترین کات تەواو بکرێن.