شاندێکی دەم پارتی سەردانی زیندانی ئیمرالییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی شاندی (دەم پارتی) لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانی ئیمرالی دەستی پێ‌کرد.
زانیارییەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، هه‌ر یه‌كە له سووره‌یا ئۆنده‌ر، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تورکیا و په‌روین بوڵدان، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، سه‌ردانی زیندای ئیمرالییان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دادی تورکیا، داوای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی قبووڵ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 23-10-2024، دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو؛ عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵا ئۆجەلان؛ لە زیندانی ئیمرالی چاوی بە مامی کەوت.