پۆلیسی سلێمانی ئاشکراسی کرد، بکوژی ئەو هاووڵاییەیان دەستگیرکردووە و دەرکەوتووە کوڕەکەی خۆی بووە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوەو تۆمەتبار هەڵاتووە.
ئەوەشی وتووە: هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.
دەشڵێت: “لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،م،ع لەدایكبووی 2002 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە”.