وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە هێرشێکیاندا بۆ سەر چەند خاڵێکی پشکنین لەسەر سنووری پاکستان و وڵاتەکەیان 19 سەربازی پاکستانی کوژراون.
ئەمڕۆ شەممە، میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، محەمەد موجاهید، وەزیری بەرگری ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پێکدادانەکان وەستاون و ئەم هێرشەش بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییەوە بووە کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش هێزی ئاسمانی پاکستان کردیە سەر وڵاتەکەیان و لە ئەنجامدا چەند هاووڵاتییەک گیانیان لەدەستدا.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی خاک و هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان و دژی هەموو هێرشێکی دەرەکی بۆ سەر خاکەکەیان دەوەستنەوە.