بازرگانیی عێراق بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراکی دەستێکرد



وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە ڕێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی کۆبۆنی خۆراک، دەشڵێت، لە هەماهەنگیدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێم تا ناوی سەرجەم هاووڵاتییان تۆمار بکەن.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق باسی لەوەشکرد: پرۆگرامی فۆڕمی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی تازەدا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پڕۆسەکە بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ یەکخستنەوەی داتای بریکارەکانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و تەواوی پارێزگاکانی عێراق.

وتیشی: “هەماهەنگیی هەیە لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی هەرێم و ڕێکارەکان لە دوای کۆتاییهاتنی پشووی سەری ساڵەوە دەست پێدەکات و سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی لە هەرێم تۆمار کراون لە پڕۆسەی سەرژمێریدا لە کارتی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک تۆمار دەکرێن”.

تاڵیبان هێرشی تۆڵەکردنەوەی بۆ سەر پاکستان دەستپێکرد و ژمارەیەک سەربازی کوشت
پێت تاڵیبان هێرشی تۆڵەکردنەوەی بۆ سەر پاکستان دەستپێکرد و ژمارەیەک سەربازی کوشت
ناوی ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئاشکرا کرا
دوات ناوی ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر