بەهۆی گەیشتنی بەشێکی تری شەپۆلی دەریای ناوەڕاست، و تێکەڵ بوونی شێی دەریای سور پێی لەئێستاو بەدواوە دابارین دەست پێدەکاتەوە.
پێشبینى دەکرێ ئەم شەو نمە باران وە لە هەندێ ناوچە بارانى مام ناوەند بە شێوەى بچڕ بچڕ کە هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بەردەوام بێت, لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.
لە دوای نیوە شەو باران بارین تەنها لەناوچە شاخاویەکان و هەندێ ناوچەى گەرمیان بەردەوامى دەبێت تا بەرەبەیان.
مەودای بینینى ئاسۆیی (5-8)کم بەهۆی بوونى تۆز لە هەوادا
ئەمەش بارانى 12 کاتژمێری ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە:
هەولێر 1.4 ملم
شەمامک 0.8 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانى 4.7 ملم
چەمچەماڵ 1.5 ملم
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 3.5 ملم
ئاکرێ 5.2 ملم
ئامێدى 11.8 ملم
بامەرنێ 3.6 ملم
بارزان 12.8 ملم
بازیان 0.2 ملم
دەبەندیخان 8.6 ملم
حاجى ئۆمەران 14.8 ملم
هەڵەبجە 2.0 ملم
هەڵشۆ 4.6 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 2.6 ملم
مەیدان 0.8 ملم
سۆران 9.8 ملم
پێنجوێن 7.2 ملم
قەڵادزێ 1.8 ملم
مێرگەسور 4.8 ملم
کەرکووک 0.2 ملم
خانەقین 0.4 ملم