لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوودا کە ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سەلاحەدین بەهادین بە 728 دەنگی بەڵێ بە ئەمینداری گشتی حزبەکە هەڵبژێردرایەوە.
هۆشیار عەبدوڵا، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “مامۆستا سەلاحەدین بەهادین زۆرینەی دەنگەکانی کۆنگرەی بەدەستهێناوە و بە ئەمینداری گشتی هەڵبژێردرایەوە”.
بەپێی زانیارییەکان، سەلاحەدین بەهادین 728 دەنگی بەڵێ ـی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستهێناوە.
لە کۆنگرەەکەدا وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی باسی لەوەکرد، “تا کۆتایی هەڵبژاردنەکە سەلاحەدین بەهادین هیچ ڕکابەرێکی نەبووە”.
یەکگرتوو ئیسلامیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەلاحەدین بەهادین، پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەی هەموارکردەوە، چونکە بەپێی پەیڕەوی پێشوو، ئەمینداری گشتی دەیتوانی تەنیا دوو خول ئەمیندار بێت. بەڵام سەلاحەدین بەهادین حەوت خول ئەمیندار بووە.