ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتە نانەوتییەكانی یەك هەفتەی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانی بڵاوکردەوە، بەو پێیەش داهاتەکە زیادی کردووە.
بەپێی ئەو داتایەی ماڵپەرەکە بڵاویکردووەتەوە: كۆی داهاتی ئەو هەفتەیە زیاتر لە 12 ملیارو 290 ملیۆن دینار بووە.
داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 21-12-2024 تا 27-11-2024، بڕی 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 هەزار و 186 دینار بووە.
رێژەی 84%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەو 16% بەشێوەی چەک، ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مەقاسە بووە.