کۆمەڵی دادگەری: مانگی نیسان کۆنگرە دەبەستین



ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی کۆبووەوە و بڕیاریدا مانگی چواری ساڵی داهاتوو کۆنگرەى حزبەکەیان ببەستن.

ئەمڕۆ هەینی، میدیای کۆمەڵی دادگەریی بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخى هەرێم و عێراق و ناوچەکە کراوە و باس لەوە کراوە پێویستە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت و ئاماژە بەوە کراوە دەسەڵات بێئاگایە لەوەی دەسەڵاتە ستەمکارەکانى ناوچەکە چارەنوسیان لەناوچوونە و کۆتا نمونەش دەسەڵاتەکەى بەشار ئەسەد بوو.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بریاردراوە کە کۆنگرەى حزبکە لە مانگی چواری ساڵی داهاتوو ببەسترێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەى ئامادەکاری کۆنگرە دیاریکراوە.

کۆمەڵی دادگەری لە کۆتا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان توانی سێ کورسی بە دەستبهێنێت، بەڵام سەرکردایەتی حزبەکە بڕیاریدا بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بەو پێیەی پێیان وابوو ساختەکاری کراوە و بە هەڵبژاردنێکی “دیزاین بۆکراو” وەسفیان کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی نۆیەمی حزبەکەی بە ئامادەبوونی 851 ئەندامی حزبەکەی بەڕێوەدەچێت و تاکە کاندیدی ئەمینداری حزبەکەش سەلاحەدین بەهادینە.

تەپڵ لێ دەدەم قوربان تەپڵی سکۆتەر
پێت تەپڵ لێ دەدەم قوربان تەپڵی سکۆتەر
سەلاحەدین بەهادین: پێویسته‌ مافی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری سووریا دیاری بكرێت
دوات سەلاحەدین بەهادین: پێویسته‌ مافی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری سووریا دیاری بكرێت
پەیوەنیدر