سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند، دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه و پێویسته مافی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری سووریا دیاری بكرێت.
سەڵاحەدین بەهادین، لە کۆنگرەی نۆیەمی حزبەکەی هۆشداریدا، له دۆخی ناوچه‌كه و بە ئاڵۆز وەسفی کرد، ده‌شڵێت: “كارمان بۆ پرسی كورد له سووریا كردووه و دەبێت مافەکانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئەو وڵاتە دیاری بكرێت”.
ڕاشیگه‌یاند: له سووریا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره هاتووەتە ئارا و گه‌لی سووریا به‌بارودۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت”.
وتیشی: “له رێگه‌ی پهیوهندییەکانمانەوە كارمان بۆ پرسی كورد له سووریا كردووه و ده‌خوازین گه‌لی كورد له‌و وڵاته به ئاواته‌كانی خۆی بگات”.