دڕندەترین بەرپرسی سیدنایا دەستگیر کرا



لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا، بەرپرسێکی گرتووخانەی سیدنایا دەستگیر کرا کە دەستی لە کوشتنی هەزاران کەس هەبووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریای نوێ ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لیوا محەمەد گەنجۆ حەسەن، بەرپرسی دادگای مەیدانی زیندانی سیدنایا لە خربەت ئەل مەعزەی سەر بە شارۆچکەی تەرتوس دەستگیر کرا.

ناوبراو لە ئاڵۆزییەکانی 2011ـەوە تاوانبارە بە کوشتن و لەسێدارەدانی هەزاران هاووڵاتی سووری، و یەکێک بووە لە داواکراوانی سەرانی ڕژێمەکەی ئەسەد و بەرپرس بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی سووریا.

عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی 11 بڵاوکردەوە
پێت عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی 11 بڵاوکردەوە
خەڵك- زیانی 14 ساڵی ئابووریی سووریا ئاشکرا دەکات
دوات خەڵك- زیانی 14 ساڵی ئابووریی سووریا ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر