خەڵك- زیانی 14 ساڵی ئابووریی سووریا ئاشکرا دەکات



لە ماوەی نزیکەی 14 ساڵی جەنگدا، سووریا زیانی گەورەی ئابووری و مرۆیی بەرکەوت، جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئاوارە و پەنابەر بوون، بەڵام ئەو لایەنەی کە تا ئێستا بەتەواوی بۆ ئەم شەڕە دەرنەکەوتووە، بڕی ئەو کاولکاریەیە کە شار و شارۆچکە و گوندەکان بەریکەوتووە ، کە هەندێکیان لەسەر نەخشەش سڕدرانەوە.

لە ئینفوگرافیکی هاوپێچدا باس لە زیانە مرۆییەکان ناکەین، بەڵکو باسی ئەو وێرانکارییە گەورەیە دەکەین کە بەسەر شار و گوندەکاندا هاتووە، لەوانەش ژێرخانی ئابووری و تێچووی ئاوەدانکردنەوەی.

چەندین ڕاپۆرتی جیاوازی نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوە کردووە کە سووریا پێویستی بە ملیارەها دۆلارە بۆ ئەوەی بتوانێت ژێرخانە وێرانەکەی ئاوەدان بکاتەوە، ئاماژەش بەوە دەکەن کە بەهۆی زیانە ئابوورییەکانیشەوە ساڵانێکی زۆری دەوێت.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی پێشووی سەنتەری ڕاهێنان و لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 16 شاری گەورەی سووریا، ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی گەورە بوونەتەوە و دەیان هەزار بینای نیشتەجێبوون و دامەزراوەی گشتی و تایبەتیان لەدەستداوە.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر بنەمای شیکاریی ئەو زیانانەی لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەستنیشانکراون، ئاماژەی بەوەکردووە، شاری حەلەب گەورەترین شاری زیانلێکەوتوو بووە، ژمارەی باڵەخانە وێرانبووەکان گەیشتووەتە نزیکەی 36 هەزار باڵەخانە، لە دوای ئەویش غوتەی ڕۆژهەڵات دێت کە 35 هەزار ماڵی تێدایە.

شاری حومس لە پلەی سێیەمدا هات، کە نزیکەی 14 هەزار بینای تێدا وێران کرا، پاشان شاری ڕەقە بە نزیکەی 13 هەزار بینا، جگە لە حەوت هەزار بینا لە هەردوو شاری حەما و دێرەزوور، هەروەها پێنج هەزار و 500 باڵەخانە لە کەمپی پەنابەرانی یەرموک لە دیمەشق.

زۆربەی شارەکانی سووریا بۆردومانی توندی ئاسمانی کراون، جگە لە تۆپباران، کە تیایدا جۆرەها چەک و مووشەکی وێرانکەر بەکارهێنران، وێرانکارییەکی گەورە لە ژێرخان و دامەزراوە گشتییەکان و ماڵە مەدەنییەکانیشدا بەجێهێشت کەبەشیکیان لەگەڵ زەوی تەخت کران.

بەپێی زانیارییەکان، تێچووی ململانێکان لە ڕووی بەرهەمی ناوخۆیی لە زیاتر لە دە ساڵدا یەک تریلیۆن و 200 ملیۆن دۆلار بووە.

تا مانگی یەکی ساڵی 2022 کۆی زیانەکانی ژمارەیەک شار و کەرتەکانی هەڵسەنگێندراو (ژێرخانی سەرەکی، کەرتە کۆمەڵایەتییەکان، ژینگە و دامەزراوە گشتیەکان) بە 8.7 بۆ 11.4 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

لە کۆی خەمڵاندنی زیانەکان، کەرتەکانی ژێرخانی فیزیکی 68%ی زیانەکانیان پێکهێناوە، کە دەکاتە 5.80 بۆ 7.8ملیار دۆلار.

لە مانگی کانوونی دووەمی 2021، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی سەرۆکایەتی ڕووسیا زیانەکانی سووریای بە 800 ملیار دۆلار خەمڵاند.

سەبارەت بە زیانە ئابوورییەکان بەتایبەت لەڕووی وێرانکارییەوە، بە نزیکەی 600 ملیار دۆلار مەزەندە کرا، لە ماوەی 14 ساڵی جەنگدا، نزیکەی دوو ملیۆن یەکە نیشتەجێبوون لەناوجوون و وێران کران.

تەنها تێچووی بیناسازی لە نێوان 100 بۆ 150 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لەم ئینفۆگرافیەدا بەباشی بیزانە:

وەرگیراوە لە: عندب بلدی نێت

سکای نیوز

سەنتەری ڕاهێنان و لیکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

دڕندەترین بەرپرسی سیدنایا دەستگیر کرا
پێت دڕندەترین بەرپرسی سیدنایا دەستگیر کرا
وادەی ناردنی پارەی تەواوکاری مووچە ئاشکرا کرا
دوات وادەی ناردنی پارەی تەواوکاری مووچە ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر