عێڕاق هەناردەی نەوتی بۆ سووریا ڕاگرت



تۆڕی ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ سووریا لەماوەی ئێستادا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی قەیران لە ناوخۆی سووریادا بەرپابێت.

ئۆیل پرایس ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا ڕۆژانە نزیکەی 120 هەزار بەرمیل هاوردە دەکات لە عێراقەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی، جگە لە 60 هەزار بەرمیلێکی دیکە لە ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی ئێران دوای ئەوەی بۆی ڕوونبۆوە حکومەتی بەشار ئەسەد دەڕوخێت، لای خۆیەوە هەناردەکردنی نەوتی بۆ سووریا ڕاگرت و کەشتییەکانی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی.

تۆڕەکە ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە ئێستا سووریا بەدەست کەمیی سووتەمەنییەکی زۆرەوە دەناڵێنێت، بەو پێیەی لە ماوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا سووریا پشتی بە هاوردەکردنی عێراقی بەستووە بۆ دابینکردنی نەوت.ا

دینار بەرزبۆوە و تمەن دابەزی
پێت دینار بەرزبۆوە و تمەن دابەزی
” کۆی شکستی شۆڕشەکانی کورد بەهۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە بووە”
دوات ” کۆی شکستی شۆڕشەکانی کورد بەهۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە بووە”
پەیوەنیدر