بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، تۆمەتبارێكیان لەسەر تەقەكردن دەستگیر كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر (بنكەی پۆلیسی كەسنەزان)، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی كەمئەندامان لە جووتسایدی كەسنەزان، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س. ا. ح) دەستگیر كرد، كە لە كۆڵانی خۆیان تەقەی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی كردبوو”.
ڕاشیگەیاندووە، “تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشنیكۆف و پێنج مەخزەن و 92 فیشەكدا گیرا”.
جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگا كراوە.