بەهۆی  پیادەڕەوى و ماراسۆن هاتووچۆى ئۆتۆمبێل رادەگرێت



هاتووچۆی هەولێر سبەینی چەند شەقامێک بەهۆی ئەنجامدانی چالاکییەک لە هەولێر ڕادەگرێت و دەڵێت”شۆفێران شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن”.

هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینى، بەهۆى ئەوەى ماراسۆن لە شەقامەکانى دەورى پارکى (سامى عەبدولڕەحمان) دەکرێت لە کاتژمێر (7:00)ـى بەیانى تا کاتژمێر (1:00)ـى دوانیوەڕۆ ژمارەیەک شەقامى سەرەکى دادەخرێن.

بەپێی بڵاوکراوەکەی هاتووچۆی هەولێر، لەو ماوەیەدا شۆفێران و هاووڵاتیان دەتوانن شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن.

ئەو شەقامانەی سبەینێ دەگیرێن بریتین لە:

– شەقامى 60 مەتریى بەرامبەر پەرلەمانى کوردستان تا رێگاى موسڵ

– سێڕیانى دارایی تا کۆتایی شوراى پارک

-شەقامى 40 مەتریی رێگاى موسڵ تا چواڕیانى فیدراڵ

-شەقامى زاگرۆس تا شەقامیی 60 مەتریی

” کۆی شکستی شۆڕشەکانی کورد بەهۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە بووە”
پێت ” کۆی شکستی شۆڕشەکانی کورد بەهۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە بووە”
سکاڵایەک لەسەر پارێزگاری کەرکوک ڕەتکرایەوە
دوات سکاڵایەک لەسەر پارێزگاری کەرکوک ڕەتکرایەوە
پەیوەنیدر