سکاڵایەک لەسەر پارێزگاری کەرکوک ڕەتکرایەوە



دادگای بەغدا سکاڵای ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر مەرسومی کۆماریی بۆ دەستبەکاربونی پارێزگاری کەرکوک رەتدەکاتەوەو تۆمەتەکان بەبێ بەڵگە لەقەڵەم دەدات.

هاوڕێ تۆفیق راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک سەر بە لە قەوارەی خەمیس خەنجەر، سکاڵای لەسەر مەرسومی کۆماریی سەرۆک کۆمار تۆمار کردوە، کە گوایە مەرسومی کۆماریی بۆ دەستبەکاربونی پارێزگاری کەرکوک دەرکراوە، بەڵام ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن لەیادی کردووە کە بەگوێرەی یاساش بێت پاش ئەوەی کە پارێزگار لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە هەڵدەبژێردرێت، پێویستە سەرۆککۆمار مەرسومی دەستبەکاربونی بۆ دەربکات”.

ئەو ڕاوێژکارە ئاماژەی بەوەشداوە، سکاڵاکار دەڵێت، راکان جبوری کە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا بووە، بەپێی یاسا پێویستە سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بکات بەڵام ئاگادار نەکراونەتەوە، بەو پێیەش هەڵبژاردنی ئەنجوومەن و پارێزگار پێشلکردنی یاسای هەموارکراوی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیە، لەبەرامبەر ئەو تۆمەتەدا دادگای کارگێری ئاماژەی بەوەداوە: “سکاڵاکار خاوەن ماف نیە و رەگەزی ڕکابەرێتی (خسومەی) نیە و هیچ بەڵگەیەکی یاسایشی پێ نیە، بۆیە داواکەی رەتدەکرێتەوە، لەکاتێکدا هەمان دادگا پێشووتر زوڵمنامەیەکی راکان جبوری هەڵوەشاوەندەوە، چونکە ناوبراو خۆی لەئەندامێتی کشاندبووەوە.

پێشتر، سەلوا ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە دادگای بەغدا لە دژی سەرۆکایەتی کۆمار سکاڵایەکی تۆمارکردبوو، بەتۆمەتی ئەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دەرکردبوو، بەئاماژەدان بەوەی گوایە”مەرسومەکەی سەرۆك كۆمار بۆ دەستبەكاربوونی پارێزگاری كەركوك نایاساییە”، بەڵام دادگاکە تۆمەتەكانی ئەو ئەندامەی بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە رەتكردووەتەوە، پێشتریش سێ سكاڵا لەبارەی هەڵوەشانەوەی بڕیاری دانانی پارێزگاری كەركوك تۆماركرابوون، دادگا سەرجەمیانی رەتكردوەتەوە.

بەهۆی  پیادەڕەوى و ماراسۆن هاتووچۆى ئۆتۆمبێل رادەگرێت
پێت بەهۆی  پیادەڕەوى و ماراسۆن هاتووچۆى ئۆتۆمبێل رادەگرێت
ڕاوێژکارێکی پێشووی هاوپەیمانان: بوونی هەسەدە پەیوەستە بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا
دوات ڕاوێژکارێکی پێشووی هاوپەیمانان: بوونی هەسەدە پەیوەستە بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا
پەیوەنیدر