سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە دیمەشقە



شاندێکی ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، شاندێکی عێراقیی بە سەرۆکایەتی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق کۆبووەوە.

وتیشی: لە دیدارەکەدا “پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سووریا و پرسی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کران”، بێ ئەوەی زانیاری نوێ لەوبارەیەوە ئاشکرا بکات.

پێشتریش محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی دوای ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سووریا دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدات.

ڕاوێژکارێکی پێشووی هاوپەیمانان: بوونی هەسەدە پەیوەستە بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا
پێت ڕاوێژکارێکی پێشووی هاوپەیمانان: بوونی هەسەدە پەیوەستە بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا
ئەبوبەکر هەڵەدنی: ڕەنجی فەرهادم بۆ یەکگرتوو دا و بەشداری کۆنگرەش ناکەم
دوات ئەبوبەکر هەڵەدنی: ڕەنجی فەرهادم بۆ یەکگرتوو دا و بەشداری کۆنگرەش ناکەم
پەیوەنیدر