لە هێرشێکی ئیسرائیلدا پێنج ڕۆژنامەنووس کوژران



لە ئاکامی هێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنی قودس ئەلیەوم لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، پێنج ڕۆژنامەنووس کوژران.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنی قودس ئەلیەوم لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو هێرشەدا پێنج کارمەندی تەلەفیزیۆنەکە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستی پێکردووە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠١ ڕۆژنامەنووس.

ئەبوبەکر هەڵەدنی: ڕەنجی فەرهادم بۆ یەکگرتوو دا و بەشداری کۆنگرەش ناکەم
پێت ئەبوبەکر هەڵەدنی: ڕەنجی فەرهادم بۆ یەکگرتوو دا و بەشداری کۆنگرەش ناکەم
ڕۆژئاوا لەسەر رێگە ڕاستەکەیە؟
دوات ڕۆژئاوا لەسەر رێگە ڕاستەکەیە؟
پەیوەنیدر