12  چەکداری تورکیا کوژران و ژمارەیەک زرێپۆشیش تێکشکێندران



لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئەنجومەنی سەربازیی منبج و گروپەکانی سەر بە تورکیا، 12 چەکدار کوژران و ژمارەیەک زرێپۆشیشیان تێکشکێندران.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە میحوەری بەنداوی تشرینەوە بەرپەرچی پەلامارێکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیای دایەوە و لە ئاکامدا 12 چەکدار کوژران و سێ شەڕڤانیش گیانیان لەدەستدا.

لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات دیمەنی ڤیدیۆیی چەند هێرشێکیان بڵاوکردەوە کە لە ڕێی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کردوویانەتە سەر هێزەکانی سەر بە تورکیا و ڕوونیشیکردەوە کە ژمارەیەک زرێپۆشی گروپەکانیان تێکشکاندووە.

بۆ بینینی دیمەنی ڤیدیۆیی کلیک لێرە بکە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پارێزگای هەولێر: پێنج ملیار و 300 ملیۆن بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی تەرخانکراوە
دوات پارێزگای هەولێر: پێنج ملیار و 300 ملیۆن بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی تەرخانکراوە
پەیوەنیدر