پارێزگای هەولێر: پێنج ملیار و 300 ملیۆن بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی تەرخانکراوە



پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە نزیکترین کاتدا بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پارێزگا، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و ئێستا کارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان.

ئەوەشی خستەڕوو کە “لە نزیکترین کاتدا بازاڕەکە بە ڕووی هاوڵاتییان دەکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان دەکەنەوە”.

بازاڕی قەیسەریی ھەولێر دەکەوێتە بەرامبەر قەڵا و کەوتووەتە نێو جەرگەی شاری هەولێرەوە کە مێژووی دروستکردنی بۆ زیاتر لە 200 ساڵ پێش ئێستا و بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەگەڕێتەوە.

بازاڕی قەیسەری کە رووبەرەکەی نزیکەی 50 هەزار مەتری چوار گۆشەیە و تا ئێستا چەندین جار سووتاوە، دواترین و گەورەترین ئاگریش لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بوو کە بە هۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان و 132 کەسیش برینداربوون.

12  چەکداری تورکیا کوژران و ژمارەیەک زرێپۆشیش تێکشکێندران
پێت 12  چەکداری تورکیا کوژران و ژمارەیەک زرێپۆشیش تێکشکێندران
شاندی دەم پارتی بۆ بینینی ئۆجالان دەچێتە ئیمرالی
دوات شاندی دەم پارتی بۆ بینینی ئۆجالان دەچێتە ئیمرالی
پەیوەنیدر