حاکم قادر ڕایگەیاند هەر حکومەتێک دژ بە دیموکڕاسی و مافەکانی خەڵک بێت و بیەوێت مافی نەتەوەکان و پێکهاتەکان پەراوێز بخات، هەر ڕووخان چاوەڕێی دەکات و دەچێتە زبڵدانی مێژووەوە
حاکم قادر حەمەجان، سەردانی كەنیسەكانی ماریوسفی کلدانی و مریهم العزراء كردو و ڕایگەیاند، “بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە “قیامە” گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق و چەسپاندنی مافە دیموكراسیەكان”
حاكم قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “به درێژایی مێژوو ھەرێمی كوردستان و سلێمانی بە تایبەت شوێنی پێكەوەژیان و ئاشتی و بۆچوون و دیدی جیاواز و ئاینه جیاواوازەكان بووە و ههر بهوشێوهیهش دهمێنێتهوه، ھیچ كەس و لایەنێك ئەو مافەی نییە بیرو باوەڕی ئەوانی بسڕێتەوە، چونكە دەبێت لە پانتایی ئازادی رادەربڕیندا قەبارەی بیركردنەوەو پێكھاتەی ئەوان وەك مافێكی خۆیان ڕەچاو بكرێت.”
حاکم قادر باسی گۆڕانکارییەکانی سوریای کرد و ڕایگەیاند، ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی دیكتاتۆر لە سوریا ئەو ڕاستیەی سەلماندوە کە هەر حکومەتێک دژ بە دیموکڕاسی و مافەکانی خەڵك بێت و لە هەوڵی پەراوێز خستنی مافی نەتەوەکان و پێکهاتەکان دا بێت چارەنووسی هەر ڕوخاندنە و دەچێتە زبڵدانی مێژوەوە، ھەروەكو ڕژێمی بەعسی پێشوی عێراقیش.
ھێمای بۆ ئەوەشكرد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا بەرەو گۆڕانکاری خێرا دەڕۆن، بۆیە پێویستە ئێمە و پارتی و سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بە ستراتیژێکی نیشتیمانی ڕوونەوە پێکەوە کاربکەین و یەكێتی و یەكڕیزی بپارێزین، چونكە ئەوە یاسایەكی ژیانییە، كە ھەموومان لە پێكەوە كاركردن و یەكگرتووی و یەكڕیزیدا براوەین و لە پەرتەوازەبوون و لەت لەتبوون و دابڕانیشدا ھەموومان دۆڕاوین.