هەسەدە بانگەوازی هەڵمەتی ڕزگاركردنی سەرێکانی و گرێ سپی ڕاگەیاند



هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” كۆتایی ئەمساڵ وەك دواین مۆڵەتی خۆبەدەستەوەدان و چەكدانان بۆ گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا دادەنێت، كە بەشێكی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستانیان داگیركردووە و ڕایدەگەیەنێت، کاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە لە دەستی داگیرکاری تورکیا هاتووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە بەیاننامەیەكدا بانگەوازی کۆتایی ئاڕاستەی دانیشتوان و داگیـرکـەران لە سەرێکانی وگرێ سپیی کرد و ڕایگەیاند، خۆمان بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژی ناوچەکانی داگیركراو لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە تورکیا ئامادە دەكەین و کاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە بنەماڵە نیشتەجێبووەکان و چەكدارانی ئەو گرووپانەی سەر بە تورکیا دەکەین، کە ملکەچی داگیرکاری بوون و ساڵانێک لەژێر ئاڵای ئەو داگیرکارییە دژی گەلی سووریا شەڕیان کرد و وڵاتەکەیان کردە کاولکاری و وێرانکاری، کەڵک لە دوا دەرفەتی پێشکەشکراو وەربگرن لەلایەن سەرکردایەتی ئێمەوە و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لەو شارۆچکە و شارانەی، کە لێیەوە هاتوونەتە ناو سووریا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داگیرکاری تورکیا بەهیچ شێوەیەک گرنگی بە ژیانی سوورییەکان نادات، باکووری سووریای کردووە بە قەڵەمڕەوی تیرۆر و هەڕەشە لە زێدی ئێمە و تەواوی ناوچەکە دەکات، کەڵک وەرگرتن لە ململانێی سووریا بۆ داگیرکردنی تەواوی جوگرافیای سووریای لە دەستدا، با ئەم داگیرکارییە شکست پێبهێنین و لە زێدی خۆمان دەریانبکەین، چونکە هیچ هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ برا سوورییەکان نییە.

هەسەدە دەڵێت: ئێمە دەستی هاوکاری درێژ دەکەینەوە بۆ هەموو چەكدارێك یان تاکێک کە دەیەوێت بە سەلامەتی بەرەو ناوچەکانی خۆی لە ناوخۆی سووریا یان بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕوات و هێزەکانمان و ئیدارەی خۆسەر بەڵێنیان داوە لە دەرچوونی سەلامەتیاندا پشتیوانی ئەو خێزانانە بکەن بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگەیەنن و پاراستنیان و ئاگاداربوونیان تا دەگەنە شوێنی سەلامەت.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەمە دوا بانگەوازە کە لە لایەن سەرکردایەتیمانەوە دەرچووە، لە کاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی دژی شوێنە داگیرکراوەکانی تورکیا، بۆیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە و پشتیوانیان بکەن، داواش دەکەین ئەو خێزانانەی قسەمان لەگەڵ کردووە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ بڕیاری چارەنووسسازیان بدەن، بە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو پەیجە تایبەتانەی کە ناوی “گەڕانەوەی سەلامەت” لە سۆشیال میدیادا بڵاوكراونەتەوە.

پێویستە سکاڵا لەسەر بە قاچاخ بردنی نەوت و نەگەڕانەوەی داهاتی نەوت لەسەریان تۆمار بکرێت
پێت پێویستە سکاڵا لەسەر بە قاچاخ بردنی نەوت و نەگەڕانەوەی داهاتی نەوت لەسەریان تۆمار بکرێت
ئێران عێراق دەکاتە ترانزێتی هەناردەی کاڵاکانی
دوات ئێران عێراق دەکاتە ترانزێتی هەناردەی کاڵاکانی
پەیوەنیدر