سەرۆكی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەی كورد لە سووریادا چارەسەر بكرێت و دەشڵێت: توركیا بەرژەوەندی لە ڕووخانی ئەسەد هەیە بۆ پاشەكشە كردن بە هێزە كوردییەكان.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کێشەی کورد پێویستە بە ڕێگەیەک چارەسەر بکرێت، پێویست بوو لە سەردەمی سەرۆک ئەسەد لە سووریا چارەسەربکرایە، بەڵام ئێستا پێویستی بەوەیە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتدارانە چارەسەر بکرێت کە خاکی سووریایان کۆنتڕۆڵکردووە”.
وتیشی، “ئیسڕائیل سوودمەندی سەرەکیی دۆخی ئێستای سووریایە، بەو پێیەی دوای ڕووخانی ئەسەد ڕووبەرێکی فراوانتری لە خاکی سووریا لە نزیک جۆلان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی”.
ئاشكراشی كرد، تورکیاش بەشی خۆی بەرژەوەندی لە ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا هەبوو، لەوانەش پاشەکشەکردن بە هێزە کوردییەکان.