ئەنەکەسە: ئێمە جدین لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە



سەرۆکی ئەنەکەسە ڕایدەگەیەنێت، ئیرادەیەک هەیە بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەنەکسە و هەسەدە و دەشڵێت: “ئێمە جیدین لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە”.

سلێمان ئۆسۆ، سەرۆکی ئەنەکەسە بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاندووە، ئیرادەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ هەسەدە هەیە و ئێمە جدین لەسەر ئەو بابەتە و دەیان خاڵی ناکۆکمان لەگەڵ هەسەدە هەن، بەڵام دەکرێ چارەسەر بکرێن.

باسی لەوەشکردووە، دانوستاندن لە تیڤییەکانەوە لێکمان دووردەخاتەوە، دەبێ هێزە ئەمنیەکانی ڕۆژئاوا خەڵکی خۆجێیی بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ چوار شەممە 25-12-2024، بەرەی کوردستانی سووریا، پەیامێکی حەوت خاڵی ئاڕاستەی هەسەدە کرد و داوای لێ کرد، پێکەوە شاندێک بۆ سەردانی دیمەشق پێکبهێنن.

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بی سەرەتاکان هەڵوێستیان ڕاگەیاند
پێت خاوەنی ئۆتۆمبێلە بی سەرەتاکان هەڵوێستیان ڕاگەیاند
ئەردۆغان هەڕەشە لە شەڕڤانان دەکات: یان چەک دابنێن یان بە چەکەکانتانەوە دەنێژرێن
دوات ئەردۆغان هەڕەشە لە شەڕڤانان دەکات: یان چەک دابنێن یان بە چەکەکانتانەوە دەنێژرێن
پەیوەنیدر