خاوەنی ئۆتۆمبێلە بی سەرەتاکان هەڵوێستیان ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی هۆشداری دەدەنە حکومەت و دڵێن”ڕێکاری نوێ دەگرینە بەر و لەئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت”.

ئەنجوومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و رایانگەیاند، ئەو بڕیارەی حکومەت داویەتی بۆ دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان زیانێکی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە، و داوا کارین چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەم گرفتە بکرێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەم بڕیارە وەک زۆرێک لە بڕیارەکانی تر تەنها هاووڵاتیانی سنووری سلێمانی لێ کراوەتە ئامانج، لەکاتێکدا لە پارێزگا و قەزا و ناحییەکانیش لەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەیە و هیچ ڕێککارێکیان بەرامبەر ناگیرێتەبەر، بۆیە دەمانەوێت وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێک بدات لە زاخۆ تا گەرمیان بێ جیاوازی هەمووی بگرێتەوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، لەم ڕۆژانە لەڕێگای چەند میدیایەکەوە بەبڵاوکردنەوەی دەنگۆ و بەناوی(سەرچاوەیەک)، باس لەوە کراوە کە دەبێت ئۆتۆمبێلێک بمرێنرێت و پارەش بدرێت بە حکومەت بۆ تۆمارکردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە، ئێمە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە، چونکە ئەوانەی ئەم ئۆتۆمبێلانەیان پێیە کەسانی کەمدەرامەتن و ئەو توانایەیان نییە.

ئەنجوومەنەکە داواکارییەک لە دەسەڵاتدارانی سلێمانی و جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، و دەڵێن”بۆچی تەنها هاووڵاتیانی سلێمانی باجەکەی بدەن و لەکۆتاییدا و لەکاتی چارەسەر هەمووان سوودمەندبن”.

ئەنجوومەنەکە دەشڵێت”ماوەی 22 ڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دراوە، ئەمە لە ساتێکدایە 70 هەزار ئۆتۆمبێل هەیە و هاووڵاتیان زەرەرمەندن”.

ئەنجوومەنەکە هۆشداریش دەداتە بەرپرسان و دەڵێن” داواکارین دەستبەجێ بازگەکان بکرێنەوە و مەفرەزەکان هەڵبگیرێن، ئەگەر نا ئەوا ڕێککاری تر دەگرنەبەر و حکومەت بەرپرسی هەردۆخێکی نەخوازراو دەبێت”.

ماوەی نزیکەی مانگێکە بریاری دەستبەسەرداگرنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەرچووە، و لە سنووری پاریزگای سلێمانی تا ئێستا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل دەستیبەسەرداگیراوە، و خاوەنەکانیشیان داوای چارەسەری ڕیشەیی دەکەن بۆ ئەو گرفتە.

پوتین: پێویستە كێشەی كورد چارەسەر بكرێت
پێت پوتین: پێویستە كێشەی كورد چارەسەر بكرێت
ئەنەکەسە: ئێمە جدین لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە
دوات ئەنەکەسە: ئێمە جدین لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە
پەیوەنیدر