ئاری هەرسین: بەغدا لە ڕێگەی ڕاگرتنی مووچەوە نیازی ئەنفالکردنی خەڵکی کوردستانی هەیە



ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوانەی سەرچۆپیان دەگرت کە هەرێم هەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکات کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت ئەوە کرا، ئەی کوا بۆ چارەسەر نەبوو؟.

وتیشی: “ئەی نەیاندەوت لە 26ی هەموو مانگێک پارەی مووچە دەگات”.

ئاری هەرسین، بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لەوەشکرد: “ئەوەی واژووی لەسەر چەکی پارەکە دەکات بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان بێت نە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانە، نە جامانەی سوورە، نە کوردیشە، بەڵکو عەرەبێکە لە بەغداد دانیشتووە و هەر مانگەو بیانوێک دەفرۆشن بە خەڵکی کوردستان”.

“جاران بە بۆمبای کیمیاوی و ناپاڵم میللەتی کوردیان ئەنفال دەکرد، ئێستا بە قەڵەمێکی شین یان سوور لە ڕێگەی ڕاگرتنی قووتی خەڵکەوە نیازی ئەنفالکردنی خەڵکی کورستانیان هەیە”، ئاری هەرسین وای وت.

ئەردۆغان هەڕەشە لە شەڕڤانان دەکات: یان چەک دابنێن یان بە چەکەکانتانەوە دەنێژرێن
پێت ئەردۆغان هەڕەشە لە شەڕڤانان دەکات: یان چەک دابنێن یان بە چەکەکانتانەوە دەنێژرێن
“لە شەش مانگدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بۆ خزمەتگوزاریی سیتییەکان خەرجکراوە”
دوات “لە شەش مانگدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بۆ خزمەتگوزاریی سیتییەکان خەرجکراوە”
پەیوەنیدر