لەتیف هەڵمەت “نەورۆزی ئەمساڵ لە كۆبانێ” بڵاودەکاتەوە



لەتیف هەڵمەت شاعیری دیاری کورد هۆنراوەیەك لە ژێر ناوی (نەورۆزی ئەمساڵ لە كۆبانێ) پێشكەش بە كۆبانێ و رۆژئاوای كوردستان دەكات:

نەورۆزی ئەمساڵ لە کۆبانێ

گوێ ڕادێرن .. گوێ ڕادێرن

بۆ کورتەی کورتەی هەواڵ:

ئیتر ئاسمان هی کۆترە

نەک فڕۆکەی هەزار باڵ

لەمەودا لە کۆبانێ منداڵ

دەبابە شکاوەکانی تورکیا

لە لووتکەی ئەم چیا و ئەو چیا

بۆ مریشک و جوچکەکان

دەکەن بە کولانە و بە ماڵ

لوولەی تفەنگی جەندرمەی تورک

دەکەن بەنای و بە شمشاڵ

قۆناخی تفەنگی کوردکوژەکان

دەسووتێنین بۆ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ …

ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێ

لەسەر هەزاران لووتکە و یاڵ

ئەبوبەکر کاروانی و ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە
پێت ئەبوبەکر کاروانی و ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە
ژنە ساحیر و جادووگەرە ترسناکەکەی هەولێر دەستگیرکرا
دوات ژنە ساحیر و جادووگەرە ترسناکەکەی هەولێر دەستگیرکرا
پەیوەنیدر