پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دەستگیركردنی ژمێكی ڕاگەیاند، كە “سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و چەندین کاری تری نەشیاوی ئەنجام داووە و بە سەدان کەسی هەڵخەڵەتاندووە”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆی ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێکی ئافرەتی بە ناوی (ک. ا. م) لەدایکبووی (1987) دەستگیر کرد، کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و چەندین کاری تری نەشیاوی ئەنجام داووە و بە سەدان کەسی هەڵخەڵەتاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی ئەو کارانەی کردووە، بەبێ گوێدانە لایەنی کۆمەڵایەتی و تێکدانی شیرازەی خێزان، کە پارەکانیشی زیاتر لە ڕێگای کارتی بانکییەوە وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم کارانە لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەکراون و هەر کەسێک کاری لەم شێوەیە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
دەشڵێت: “داواکارین هاووڵاتیانی خۆشەویست خۆیان لەو جۆرە کارانە بەدوور بگرن”.