بەبۆنەی ساڵی نوێوە “ئالین” گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەكاتەوە



ئالین هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان، رایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە گۆرانییەك بە سریانی پێشكەش دەكات.

سەبارەت بە هۆكاری وتنی گۆرانی بە سریانی ناوبراو لە لێدوانێكدا وتی: هەموو پارچەكانی كوردستان شوێنی پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بووە، هیچ كاتێك هەست بە جیاكاری نەكراوە، من لە ژینگەیەكدا گەورە بووم دۆستایەتی و هاوڕێیەتیم لەگەڵ كریستیانەكان هەبووە، هەر ئەوەش وایكرد كە بە سریانی گۆرانی بڵێم و شارەزایی لە زمانیان هەبێت.

وتیشی: بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە گۆرانی (حۆنلێ حۆنلێ) بە شێوازێكی نوێ و جیاواز پێشكەش بە خوشك و برا كریستیانەكان دەكەم، هیوادارم بە دڵیان بێت و لێرەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێیان لێدەكەم، هیوادارم ساڵی نوێ بۆ هەموو لایەكمان ساڵی تەبایی و خۆشگوزەرانی بێت و هاتنە دیی هیوا و ئاواتەكانی گەلی كوردستان بێت لە هەموو پارچەكان.

ئالین وتی: هیوادارم گشت هێزە كوردستانییەكان لە هەموو پارچەكانی كوردستان گوتاریان یەك بخەن و یەكگرتوو بن بەتایبەتی كوردانی ڕۆژئاوا، چونكە ئەوان بە كاتێكی هەستیار وناسكدا تێپەڕ دەبن و باشترین چارەسەر بۆ گرفتەكانیان لە ئێستادا یەكگرتن و هاوكاری كردنی یەكترە، هیوای ئازادی و ئاوەدانی بۆ گشت پارچەكان دەخوازم.

تێكست و ئاوازی ئەم گۆرانییە خانمە هونەرمەند جۆلیانا جوندۆ دایناوە دابەشكردنی موزیك و ئەرانجمینت لەلایەن مەمۆ گول و دەرهێنەری بە توانا هەژار دهۆكی كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.

سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن
پێت سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن
بوومەلەرزەیه‌ك پارێزگای هه‌ولێری هەژاند
دوات بوومەلەرزەیه‌ك پارێزگای هه‌ولێری هەژاند
پەیوەنیدر