بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری پارێزگای هەولێری هەژاند و هاووڵاتیان لە چەند ناوچەیەك هەستیان پێ كردووە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاتژمێر ٤:٣٩ خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شەممە 24-12-2024، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤ پله ڕێخته‌ر قه‌زای مه‌خموری له باشووری هه‌ولێر هەژاند.
ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە له‌قوڵایی ١.٩ كم له‌ناخی زه‌وی بووە و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌گوندی دوگردكان بووه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان مه‌خمور و ناحیه‌ی گه‌یاره، كە ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای هه‌ولێر
لای خۆشیەوە دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باكووری ڕۆژئاوای مەخموور ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هاووڵاتیانی مەخمور و باشووری شاری هەولێر هەستیان پێ كردووە.