حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 11 و 12ی هەرێم بڕیاریدا



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ناردنی مووچەی مانگی ١٢ و تەواوكاری مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ١١ی هەرێم رەوانەکرد ، بەڵام تا ئێستا هەرێم دابەشی نەکردوە و چاوەڕێی پڕكردنەوەی كورتهێنانەكەیەتی لەلایەن عێراقەوە.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراقی بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی پارەی تر بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی ١١ـی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیار دراوە بە ناردنی بڕی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێم .

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، هەركات وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەواوكاری مووچە بنرێرێت دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران.

 

بوومەلەرزەیه‌ك پارێزگای هه‌ولێری هەژاند
پێت بوومەلەرزەیه‌ك پارێزگای هه‌ولێری هەژاند
ڕێنمایی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بڵاوكرایەوە
دوات ڕێنمایی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر