ڕێككەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا کرا



سەركردەی هێزە چەكدارەكانی سووریا لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی بەشدار لە ڕووخاندنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد كۆبووەوە و ڕێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپە چەكدارەكان و یەكخستنەوەیان لەچوارچێوەی وەزارەتی بەرگری ولاتدا.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بە پشتبەستن بە بەیاننامەیەکی حکومەتی نوێی سووریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شارع، سەرۆکی گرووپە چەکدارەکانی حوکمڕانی سووریا، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان گەیشتوەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپەکان و رێکخستنیان لەژێر وەزارەتی بەرگری.

ئەحمەد شەرع پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە سووریای نوێ دوور دەبێت لە تایفەگەری و پێویستە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان هەڵوەشێنرێنەوە.

تەحریر شام، کە لقی پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە بوو لە سووریا، ڕۆڵی سەرەکی لە ڕووخاندنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بینیوە و ئێستا دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتۆتە دەست.

بافڵ تاڵەبانی: بۆ مووچە لەگەڵ عێراق گەیشتینە ئەنجامی ئەرێنی
پێت بافڵ تاڵەبانی: بۆ مووچە لەگەڵ عێراق گەیشتینە ئەنجامی ئەرێنی
هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە کۆبانێ و پێشڕەوی هەسەدە بەردەوامە
دوات هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە کۆبانێ و پێشڕەوی هەسەدە بەردەوامە
پەیوەنیدر