مامۆستایان و فەرمانبەران مانگرتن لە خواردن بۆ تەوتین ڕادەگەیەنن



مامۆستایانی ناڕازی هەوڵێكی دیكە بۆ تەوتین كردنی مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراقەوە دەستپێدەكەن و ڕایدەگەیەنن،

دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت مەلەفی ململانێی سیاسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەو ململانێ‌ ناشەریفەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی دەربهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ‌ دەكرێت.

وتیشی، “جێبەجێ‌ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان بەرداشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی”.

بەردەوام مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت و ساڵانە چەند مووچەیەك نادرێت و ئەوەش ناڕەزایی و بایكۆتی فەرمانبەران و مامۆستایانی لێكەوتۆتەوە و هەریەكە لە عێراق و هەرێم یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە كێشەی بەردەم مووچە.

لە ئێستادا، كە ساڵی 2024 بەرەو كۆتایی دەچێت، تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 11 و 12یان وەرنەگرتووە و سەرباری هاتنی زیاتر لە 600 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگی 11، بەڵام هێشتا دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێم دەڵێت: “كورتهێنانی هەیە”، بەڵام ئامادەش نییە بە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە هەرچەندە داهاتەكەش ڕادەستی بەغدا ناكات.

عێراق پشووی ڕاگەیاند… كێشە بۆ مووچە دروست دەكات؟
پێت عێراق پشووی ڕاگەیاند… كێشە بۆ مووچە دروست دەكات؟
لەو سەحرای غەریبیەدا…
دوات لەو سەحرای غەریبیەدا…
پەیوەنیدر