بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژنە پەنابەرێکی سیاسی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی نۆ مانگە لە تورکیا لە کەمی نیشتەجێکردنی دیپۆرت کردنەوەدایە کەیسەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەژین حوسێنی پەنابەری خەڵکی سەوڵاوا، لەحالێکدا مانگی نۆیەمی لە کەمپی “پەهلەوان کۆی” لە شاری ئادیرنەی تورکیا تێپەڕ دەکات کە چارەنووسی نادیارە و ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران لەئارادایە.
ئەژین حوسێنی بەهۆی جیاکردنەوەیان لە یەکتر بۆ ماوەیەکی درێژ، لە دۆخێکی دەروونیی نالەبار و لەژێر فشاردایە و نەبوونی ئاوی گەرم و پێداویستیی خاوێنکردنەوە بووەتە هۆی نەخۆش کەوتنی.
ئەو پەنابەرە ڕایگەیاندووە، کە دانیشتنی دادگاکەیان ڕۆژی پێنجشەممە 12ی دیسەمبەری 2024، بەڕێوە چووە و بە وتەی پارێزەرەکەیان تا ئێستا بڕیاری دادگا دەرنەکراوە.
هەنگاو پێشتر بەپێی وتەکانی ئەژین حوسێنی ڕایگەیاندبوو کە ناوبراو لە یەک مانگی کۆتایی دەستبەسەرکرانیدا، تەنیا یەک جار توانیویەتی هاوسەرەکەی ببینێت.
ئەژین حوسێنی تەمەن 30 ساڵ و ڕەشاد محەممەدی تەمەن 34 ساڵ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەک چالاکی سیاسی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون و بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکان ناچار بە بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان کران.
ئەژین حوسێنی و ڕەشاد محەممەدی سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کران و دوای چەندين جار گواستنەوەیان ڕەشاد محەممەدی لەم دواییانەدا ئازاد کراوە و ئەژین حوسێنی تا ئێستاش لەو کەمپەدایە و چارەنووسی ڕوون نییە.