دەزگای قەڵاچۆکردنی تیرۆری عێراق ژمارەیەک ئەفسەری خۆی سزادا



سه‌رۆكی ده‌زگای‌ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانیان سزا داوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڤیدیۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ركه‌وتوون.

كه‌ریم ته‌میمی، سه‌رۆكی ده‌زگای‌ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانیان سزا داوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڤیدیۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ركه‌وتوون كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێوشوێن و ڕێكخستنی سه‌ربازیدا ناگونجێن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی میدیاكانی‌ عێراق، ده‌زگای‌ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر فه‌رمانی‌ كردووه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق دووباره‌ بخرێنه‌وه‌ خولی‌ ڕاهێنانی‌ سه‌ربازی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ ڕێنماییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان پێشێل كردووه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ركه‌وتوون.

جێی باسه‌ له‌و كاته‌وه‌ی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ تۆڕی تیكتۆكه‌وه‌ كه‌ زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ به‌راورد به‌ هاوشێوه‌كانی‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شێك له‌ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی به‌ جلوبه‌رگ و پۆشاكی فه‌رمییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون و جوڵه‌ و قسه‌ی‌ نه‌شیاو له‌گه‌ڵ پله‌ و كاره‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌.

وادەی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و جۆلانی ئاشکرا کرا
پێت وادەی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و جۆلانی ئاشکرا کرا
تۆمەتبارێک لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیرکرا
دوات تۆمەتبارێک لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیرکرا
پەیوەنیدر