کەشناسی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی سنووری هەولێر و دهۆک نمەباران دەبارێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر لەهەندێ کات.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی هەرێم دەشڵێت: سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ کات پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى