تورکیا و چەکدارەکانی، گرێ سپییان تۆپباران کرد



تورکیا و چەکدارەکانی، چەند ناوچەیەکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد و هەسەدەش ڕایگەیاند 16 شەڕڤانیان شەهیدبوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند “16 شەڕڤانمان لە میانی بەرەنگاربوونەوەی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی شەهیدبوون”.

لە لایەکی دیکەشەوە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە کە درەنگانی دوێنێ شەو سوپای تورکیا و چەکدارەکانی بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی قزعەلی و سایلۆیەک لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی.

ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشەدا، سوپای تورکیا گوندی تەل تەویڵی لە ڕۆژئاوای شاری تەل تەمر تۆپباران کرد.

نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی
پێت نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی
ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر