ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات کاتژمێری سفری دیاریکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی باکور و ڕۆژئاوای سووریا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، شەش هەزار چەکداری هێزە تایبەتەکان و ئامادە و شارەزایانی چەکی قورسی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ئازادکردنی ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سووریا.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی سەرچاوەکانمان، ئامادەکارییەکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، و کاتژمێری سفر دیاریدەکرێت وەک دەستپێکی چاوەڕوانکراوی ئەم پرۆسەیە ، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ئامانجە ستراتیژییە بێ وێنەکانە لە ناوچەکەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەندین ناوچەی مەنبج و دەوروبەرییان کۆنتڕۆڵ کردەوە و دەڵێن تا ئازادکردنی سەرجەم ناوچەکان ناوەستن.
ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر داگیرکاری تورکیان، لەوانە کانتۆنی عفرین وناوچەکانی جەرابلوس لە ڕۆژئاوای باکووری سووریا.