كاپتن یونس مەحمود، جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، دووپاتی کردەوە، کە ئەو سەرکەوتنەی هەڵبژاردەی عێراق بەسەر ههڵبژاردهی یهمهن بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە سەرەتای بەشداریکردنی لە جامی کەنداو لە کوێت، دەستپێکێکی بەهێز بوو بەرەو بردنەوەی نازناوەکە.
كاپتن یونس مەحمود بۆ ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) ڕایگەیاند، یارییەکە زۆر قورس بوو، هەڵبژاردەی یەمەن بەشێوەیەکی بەرگری ئاڵۆز یاریی کرد، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە توانیمان گۆڵ تۆماربکەین، ئەمەش سێ خاڵەکەی پێبەخشیین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەدوای زیاتر لە ڕێگەیەکدا دەگەڕاین بۆ تۆمارکردنی گۆڵ تاوەکو سەرکەوتوو بووین لە تۆمارکردنی گۆڵەکە، ئەمەش کارێکی باشە بۆ ئێمە لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەدا
وتیشی، “بردنەوەی یەکەم یاری کاریگەری ئەرێنی گەورەی هەیە لەسەر ورهی یاریزانەکان لە یارییەکانی داهاتوودا”.