مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ ڕاگیرا



بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی كۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری و حساباتی كۆتایی، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكەن تاوەكو سەرەتای ساڵی نوێ‌.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەکەینەوە، بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری و حساباتی کۆتایی ساڵ سبەی واتە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢٤ هیچ هاووڵاتیەك سەردانی بەشەکان نەکات، سەرجەم مامەڵەکان ڕادەگیرێت تا سەرەتای ساڵی نوێ .

ڕاشیگەیاندووە، سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی لەم ماوەیەدا توشی سزای دارایی دەبنەوە سزاکانیان بۆ ئەژمار ناکرێ بە مەرجێك ڕاستەوخۆ لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی سەری ساڵی نوێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی سێ شەممە 2024/12/24 سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان بۆ بەشی مۆلەت و تۆمار بەهۆکاری داخستنی ژمێریاری کۆتایی ساڵ، تا ساڵی نوێ.

هاوكات، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان هەمان بڕیاری داوە و ڕایگەیاندووە، هاووڵاتیان و شوفێران سەردانیان نەکەن بۆ ڕاپەڕاندنی هیچ مامەڵەیەک، چونکە بەهۆی كۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری ۲۰۲٤ـەوە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بە گشت بەش و هۆبەکانیەوە هیچ مامەڵەیەکی هاووڵاتیان بەڕێ ناکرێت تاکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە ساڵی نوێدا”.

لە هەمان كاتدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە هیچ مامەڵەیەكی هاووڵاتیان بەرَێ‌ ناكرێت بەهۆی جەردی ساڵانەوە.

 

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیركران
پێت لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیركران
داوای پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتی ئەنفالکراوان دەکرێت
دوات داوای پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتی ئەنفالکراوان دەکرێت
پەیوەنیدر