بەهای تمەنی ئێرانی و لیرەی سووری شكان



بەهای تمەنی ئێرانی و لیرەی سووری زۆرترین بەهای خۆیان لەدەستداوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژ بەڕۆژ بەهای دراوی فەرمی سووریا و ئێران لە دابەزیندایە و ئەمڕۆش جارێكی دیكە بەهاكەی شكاوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستتادا بەهای یەك ملیۆن لیرەی سووری دابەزیوە بۆ 265 هەزار دینار لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا بەهاكەی زیاتر لە 350 هەزار دینار بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن شكاوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 7 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری گەیشتە نزیكەی 500 هەزار دینار.

داوای پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتی ئەنفالکراوان دەکرێت
پێت داوای پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتی ئەنفالکراوان دەکرێت
هەواڵی خاڵی لە زانیاری و پڕ لە دروشم
دوات هەواڵی خاڵی لە زانیاری و پڕ لە دروشم
پەیوەنیدر