بۆیەکەمجار چۆنێتی تەقاندنەوەی پەیجەرەکان ئاشکرا کرا



یەکەمجارە لەدوای تەقاندنەوەی پەیجەرەکان لە 17ـی ئەیلوول ڕاستی تەقاندنەوە و چۆنێتی پلاندانان بۆ دروستکردن و تەقاندنەوەی ئاشکرا کرا و بریکارێکی ئیسرائیل دەڵێت”جیهانێکی وەهمیمان دروستکردبوو”.

دوو بریکاری پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل لە لێدوانێکیاندا بۆ بەرنامەی “60 خولەک”ی کەناڵی سی بی ئێس، وردەکاری نوێیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی خستەڕوو، کە سێ مانگ لەمەوبەر بە بەکارهێنانی تەقەمەنی لەنێو پەیجەری ڕادیۆیی و ئامێرەکانی پەیوەندی ئەندامانی حزبوڵایان لە لوبنان کردە ئامانج.

دوێنێ یەکشەممە کەناڵی سی بی ئێس، دیمانەیەکی لەگەڵ ئەو دوو بریکارەدا ئەنجامدا و بە دەمامک و دەستکاریکردنی دەنگییان چۆنێتی داڕستنەوەی پیلانەکە و جیبەجیکردنییان خستەڕوو.

یەکێک لە بریکارەکان ئاماژەی بەوەکرد، ئۆپەراسیۆنەکە 10 ساڵ لەمەوبەر لە ئامێری بێتەل دانرا و لەو کاتەوە پیلانەکە دەستیپێکردووە، ئەویش بە دانانی تەقەمەنی شاراوە تێیدا، کە حزبوڵڵا درکی بەوە نەکردووە کە ئەو ئامێرانە لە ئیسرائیلی دوژمنی دەکڕێت.

ئەم ئامێرانە تا مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو نەتەقینەوە، واتە ڕۆژێک دوای تەقاندنەوەی گواستنەوەی پەیجەرە پڕ بۆمبەکان.

ئەو ئەفسەرە کە ناوی خۆی بە “مایکل” ناوە وتی”ئێمە جیهانێکی خەیاڵیمان دروست کرد، کە حزبوڵا درکی پێنەکردبوو”.

قۆناغی دووەمی پیلانەکە، ئەوکاتە دەستیپیکرد کە ئیسرائیل زانی حزبوڵا لە کۆمپانیایەکی تایوانی ئامێری پەیجەر دەکڕێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 دا ئەو زانییارییە گەیشت کە حزبوڵا بەنیازە هەزاران ئامێری پەیجەر بکڕێت.

ئەو بریکارە ڕاشیگەیاندووە، ئێمە توانیمان کۆمپانیایەکی وەهمی دروستبکەین و چەندین کاری ڕیکلام بۆ پەیجەرەکانمان بکەی، بەڵقام دەبوو پەیجەرەکان کەمێک گەورەتر دروستبکەین بۆئەوەی جێگەی تەقەمەنییەکانی تێدا ببێتەوە.

دواجار ئامێرەکەمان دروستکرد و چەندین تاقیکردنەوەمان لەسەر بوکەڵەکان ئەنجامدا بۆ زانینی بڕی ئەو تەقەمەنییەی کە دەکرێتە ناوی، بۆئەوەی تەنها ئەو کەسانە بکاتە ئامانج کە سەر بە حزبوڵان و کەسانی تر پێوەنەبن.

هەروەها مۆساد چەند تۆنێکی زەنگی تاقیکردەوە بۆ دۆزینەوەی دەنگێک کەوابکات لەوکاتەدا بەکارهێنەر ئامێرەکە لە گیرفانی دەربهێنیت.

بریکاری دووەم کە بە ناوی “گابریل”ەوە کە ناوێکی خوازراوبوو وتی، دوو هەفتەی خایاندووە بۆ ئەوەی حزبوڵڵا ڕازی بن ئامێرە نوێیەکان بکڕن، هاوکات بەشێکیشیان ڕیکلامی ساختەیان لە یوتیوب بۆکرا و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامێرەکان بەرگری لە تۆز و ئاو دەکەن و پاترییەکەیان بەرگەی ماوەیەکی درێژتر دەگرن.

هەروەها باسی لەو کۆمپانیا هەنگارییە کرد، کە بەساختە دروستکرا و تەنها ئاماج لێی فرۆشتنی پەیجەرەکان بوو بە حزبوڵا، ئەمەش بۆ فریودانی کۆمپانیا تایوانییەکە داهێنرا و لەژێریشەوە هاوکاری مۆساد و ئیسرائیلی دەکرد.

بەمجۆرە پیلانەکەی ئیسرائیل سەریگرت و پەیجەرەکان فرۆشران، لەکاتێکدا حزبوڵا بێئاگابوو لەوەی ئەو ئامیرانە لە ئیسرائیلی دوژمنی دەکڕێت.

هەواڵی خاڵی لە زانیاری و پڕ لە دروشم
پێت هەواڵی خاڵی لە زانیاری و پڕ لە دروشم
سودانی: گۆڕی بەكۆمەڵی گەلی كوردمان كاروانی نەهامەتیمان بەبیر دەهێنێتەوە
دوات سودانی: گۆڕی بەكۆمەڵی گەلی كوردمان كاروانی نەهامەتیمان بەبیر دەهێنێتەوە
پەیوەنیدر