سودانی: گۆڕی بەكۆمەڵی گەلی كوردمان كاروانی نەهامەتیمان بەبیر دەهێنێتەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر دۆزینەوەی کۆڕە بە کۆمەڵەکەی سەماوە، كە ڕووفاتی چەندین هاووڵاتی ئەنفالكراوی كوردی تێدایە پەیامێک بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا لە تۆڕی (X) بڵاویكردەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقیەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ، کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوە، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونمان بەبیر دەهێنێتەوە.

سودانی دەشڵێت: “درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون”.

بۆیەکەمجار چۆنێتی تەقاندنەوەی پەیجەرەکان ئاشکرا کرا
پێت بۆیەکەمجار چۆنێتی تەقاندنەوەی پەیجەرەکان ئاشکرا کرا
بە ڤیدیۆ؛ چەكدارانی توركیا لە نزیک کۆبانی هەڵاتن و ژمارەیەكیان دەستگیركران
دوات بە ڤیدیۆ؛ چەكدارانی توركیا لە نزیک کۆبانی هەڵاتن و ژمارەیەكیان دەستگیركران
پەیوەنیدر