بە ڤیدیۆ؛ چەكدارانی توركیا لە نزیک کۆبانی هەڵاتن و ژمارەیەكیان دەستگیركران



ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرای دەكات، گرووپە چەكدارە سوورییەكانی سەر بە توركیا لە چەند میحوەرێك لە دەورووبەری بەنداوی تشرین هەڵاتوون و ژمارەیەكیشیان لێ‌ دەستگیركراون.

ماڵپەڕی (عەفرین پۆست) بڵاویكردەوە، ژمارەیەک چەکدار کە سەر بە گرووپەکانی تورکیا بوون بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و دواتر دەستەی تەحریری شام ڕێگەی پێداون بگەڕێنەوە بۆ حمس و حەما.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکدارانە پێشتر سەر بە گرووپەکانی حەمزات و عەمشات بوون و لەنێو ڕیزی سووپای نیشتیمانیی سووریای هاوپەیمانی تورکیا بوون و نزیکەی 400 چەکدار بوون لە مەنبج بڕیاریانداوە دژی هەسەدە شەڕ نەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بڵاویكردەوە، هێزەکانمان لە ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج بە مشتێکی ئاسنین لە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا دەدەن و لە پێگەی بەرگرییەوە بۆ پێگەی هێرشبەری لە هەموو میحوەرەكان دەجووڵێن.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانمان لە گوندی قشلە نزیک بەنداوی تشرین گرووپێک لە چەكدارانی سەر بە داگیرکەری تورکیایان دەستگیركردووە.

ڤیدیۆی هەڵاتنی چەكدارانی توركیا لە بەنداوی تشرین

سودانی: گۆڕی بەكۆمەڵی گەلی كوردمان كاروانی نەهامەتیمان بەبیر دەهێنێتەوە
پێت سودانی: گۆڕی بەكۆمەڵی گەلی كوردمان كاروانی نەهامەتیمان بەبیر دەهێنێتەوە
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری شەڕەچەقۆکەی قولەڕەیسی دەستگیرکرد
دوات پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری شەڕەچەقۆکەی قولەڕەیسی دەستگیرکرد
پەیوەنیدر