زیاتر لە ٢١ مانگە بە هیچ شێوەیەك زانیاری لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری پەكەكە و عومەر خەیری كۆنار، وەیسی ئاكتاش و هامیلی یڵدمر زیندانیانی دیكەی ئیمڕاڵی لەبەردەست نییە و دیداریان لێ قەدەغەكراوە.
پارێزەران و خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، هەموو هەفتەیەك داواكاری بۆ چاوپێكەوتن پێشكەش دەكەن، بەڵام بە بیانوی ‘سزای دیسیپلین’ و ‘قەدەغەی چاوپێكەوتن’ داواكاریەكان رەتدەكرێنەوە.
دوایین جار ٩ی ئەیلول ٢٠٢٢، سزای دیسیپلین بەسەر ئۆجالان و زیندانیەكانی دیكەدا سەپێندرابوو و لە ٩ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢دا سزاكە سەپێندرابوو. دوای كۆتاییهاتنی سزاكە، پارێزەران لە ١٥ و ٢٣ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ و ٣ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣، سێ جار داواكاریان پێشكەشی داواكاری كۆماری كردبوو، بەڵام داوكاریەكە بێئەنجام بوو.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دادگای بورسا بە پارێزەرانی راگەیاندووە، سێ مانگی دیكە سزای چاوپێكەوتن بەسەر ئۆجالاندا سەپێندراوە كە نەتوانێت خانەوادەكەی ببینێت.
پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجالان و سێ زیندانیەكەی دیكە لە ١٠ی كانونی دووەمدا تانەیان لە بڕیاری قەدەغەداوە. دادگا سزا قورسەكانی بورساش هەمان رۆژ سەردانی پارێزەرانی رەتكردووەتەوە.
پارێزەران رایانگەیاند، ئەوان لەدژی قەدەغەی چاوپێكەوتن، لە دادگای دەستووری سكاڵا تۆمار دەكەن.