مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن



ئەمڕۆ دووشەممە مامۆستایانی گرێبەست شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتیان وەک وانەبێژ وەردەگرن و لەم هەفتەیەشدا مووچەیە مانگی 10 وەردەگرن.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە شایستەی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست کە هی کاتی وانەبێژییە دابەشدەکرێت.

وتیشی: “لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەم کردووە لە هەوڵدان هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی شەممە مووچەی مانگی 10یان وەرگرت، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بەنادیاری ماوەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
ئەمڕۆ بارانبارین ئەم شوێنانە دەگرێتەوە
دوات ئەمڕۆ بارانبارین ئەم شوێنانە دەگرێتەوە
پەیوەنیدر