کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمەباران ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر هەیە.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
دەشڵێت: سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر هەیە.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى