ئەمڕۆ دووشەممە، بە دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەدابەش کردنی مووچەی ئەم وەزارەتانە، کۆتایی بە دابەش کردنی مووچەی مانگی 10 دێت.
بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و لاوان، کارەیا، ئاوەدانکردنەوه و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان) یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، ئەنجومانی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیک دەبینەوە لە کۆتایی ساڵی 2024، هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی مانگی 11 و 12 یان وەرنەگرتووە، وێڕای ئەوەی بەغداد زیاتر 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری وهك مووچهی مانگی 11 رەوانە کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت ئەو پارەیە کورتهێنانی زۆری هەیە و پێویسیتیان بە 300 مليار ديناري ديكە هەیە.